تبلیغات
تیشکی مانگه شه و - شێعرێک له:فرووغ فه‌ڕوخزاد
تیشکی مانگه شه و
صداقت...این وبلاگ را به همه شهیدان سردشت تقدیم می کنم...شهیدانی که بی گناه سوختند.

شێعرێک له:فرووغ  فه‌ڕوخزاد

بۆ کوردی:بابه‌ک سه‌حرانه‌وه‌ردد

په نجه ره ێک بۆ بینین

په نجه ره ێک بۆ بیستن

په نجه ره ێک که وه کوو ئه ڵقه ی بیرێ

به جه رگه ی ئه رز ئه گات له ئاخری خۆیدا

و به لای پانایی ئه م دلۆڤانییه په یتا په یتای شین ئه کرێته وه

په نجه ره ێک که  ده سه چکۆله کانی  ته نیایی

له  به خشیشی شه وانه ی عه تری ئه ستێره کان  ده سواز

دارماڵ  ئه کات

و له وێووه ئه کرێ

خۆره تاو میوان بکرێ به دووره وڵاتی گوڵه شه ما نییه کان

په نجه ره ێک بۆ من به سه

من له وڵاتی به بلانه کان دێم

له ژێر سێبه ره داره کانی  قاغه زی

له باخی کتێبێکی وێنه دار

من له وه رزه کانی وشکی  ئه زموونه کانی بێ به ری هه ڤاڵی و ئه وین دێم

له  کۆڵانه خۆڵاوییه کانی بێ تاوانی

له  ساڵانی گه شکه ی پیته  ڕه نگ فڕیووه کانی ئه ڵفوبێ

له پشتی مێزه کانی قۆتابخانه ی سیلاوی

ئا له و ساته که منداڵان توانییان

قسه ی به رد  له سه ر ته خته بنوسن

و  ڕیشۆله هووله کان  په ڕین  له داره  که ڤنسال.

من له نێو  بنه گیاکانی گوشتخۆر دێم

و ئێستاکه ش مێشکی من

دارماڵه  له قیژ و هه رای په پووله ێک که  ئه ویان

به سنجاخێ له  په ڕاوێ چوار مێخه یان کردبوو

کاتێ که بیڕ و بڕوای من له  گوریسی خاوی  دادیه ری هه ڵواسرا بوو

و له ته واوی شار

دڵی ڕووناکییه کانی منیان له ت و په ت  ئه کرد

ئه و کاته که چاوه مناڵانه که ی  ئه وینی  منیان

به ده سماڵی ڕه ش و ناشیرینی  یاسا ئه یان به ست

و له گێجه نه په شێوی ئاواتی من

فیچقه ی خوێن بوو که  بۆ ده ره وه  ئه پژا

ئه و کاته که ژیانی من ئیتر

شتێ نه بوو، هیچ شتێک به ر له تک تکی کاتژمێره که ی دیڤه ر

زانیم،پێویسته،پێویسته،پێویسته

که خۆشم بووێ شێت ئاسا.

په نجه ره ێک بۆ من به سه

په نجه ره ێک بۆ ئێستای شاره زایی و نیگا و بێده نگی

ئێستا نه مامی گوێز

ئه ونه زۆر هه لچووه که ئه توانێ  دیڤه ر بۆ گه ڵا  گه نجه کانی خۆی

مانا بکات

له ئاوێنه پرسیار که

ناوی ڕزگار که ره که ت

ئاخۆ ئه رز که  ژێر پێ ی تۆدا ده له رزێ

ته نیاتر له تۆ نییه؟

په یخه مبه ران،په یامنێری کاولی

له گه ڵ خۆیان به سه ته ی ئێمه هێناویانه

ئه م  ته قینه وانه ی له په ستا په ستا،

و هه وره ژاراوییه کان،

ئاخۆ زایه ڵه ی ئایاتی پیرۆزن؟

ئه ی هه ڤاڵ،به راده ر،هاوخوێن

کاتێ به مانگ  گه یشتی

مێژووی کۆ کوژی گوڵه کان بنوسه

هه موو ده مێ خه ونه کان

له به رزایی سافیلکه یی خۆیان په رتاوته بوون و مردن

شه وه رێکی چوار په ڕ بۆن ئه که م

که شین بووه له سه ر قه بری چه مکێکی کۆن

ئاخۆ  ئه و ژنه  که  له  جامه مه رگی چاوه ڕوانی و داوێن پاکی خۆی ناشتراوه،

لاوه تی من بوو؟

ئاخۆ دیسان سه ره که وم له پیلکانه  کانی  مڵ و مۆی خۆم

تا به خوای باش که له سه ر بان پیاسه ئه کا سڵاو که م؟

هه ست  ئه که م  وه خت  تێپه ڕیوه

هه ست ئه که م  مێز به ینێکی  درۆیینه یه له نێوان قژه کانی  من و  ده سه کانی

ئه م  نامۆ  په ژاره

قسه یکم له گه ڵ  بکه

ئاخۆ ئه و که سه ی که دڵۆڤانی جه سته ێکی  زیندوو به تۆدا  ئه بخشێ

بێجگه له فامی هه ستی زیندووبونی خۆی،چی له تۆ ئه وێ؟

قسه یکم له گه ڵ بکه

من هانا ئێنم بۆ په نجه ره

له  گه ڵ هه تاو په یوه ندیم هه یه





نوع مطلب :
برچسب ها :
لینک های مرتبط :

سه شنبه 9 فروردین 1390 :: نویسنده : حمزه خرامیده
 
لبخندناراحتچشمک
نیشخندبغلسوال
قلبخجالتزبان
ماچتعجبعصبانی
عینکشیطانگریه
خندهقهقههخداحافظ
سبزقهرهورا
دستگلتفکر


درباره وبلاگ


دوست عزیز وبلاگی که پیش روی شماست مشتمل است بر مطالب زیبای کردی که امیدوارم خوشتون بیاد و با تمام نواقصی که در آن وجود دارد بنده حقیر را بخشیده و در جهت بهتر شدن وبلاگ به ما کمک کنید.از دوستان عزیز می خوام برای بهتر شدن وبلاگ با این شماره پیشنهادات و انتقادات خود را با ما در میان بگذارید.09393633605
با تشکر...

مدیر وبلاگ : حمزه خرامیده
پیوندهای روزانه
نویسندگان
نظرسنجی
مطالب سایت را چگونه ارزیابی می کنید؟








آمار وبلاگ
  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید دیروز :
  • بازدید این ماه :
  • بازدید ماه قبل :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بازدید :
  • آخرین بروز رسانی :
امکانات جانبی

مجله نایت پلاس

------------------------------------------------------------- ------------------------------------------------------ ------------------------------------------------------------------
--------------------------------------  ابزارهای زیبا سازی برای سایت و وبلاگ ---------------------------------------------------------------------------------------------------- این صفحه را به اشتراک بگذارید -------------------------------------------------------------------------------------------------- -----------------------------------------------------------------------------------
--------------------------------------------------------------------------------------


-----------------------------------------------------------------------------------------------
تیشکی مانگه شه و
---------------------------------------------------------------------------------------------------- ------------------------------------------------------------------------------------------------

دریافت کد بازی آنلاین تصادفی

_________________________________________________________ ______________________________________________________________________ چاپ این صفحه -------------------------------------------------------------------------------------------------- ----------------------------------------------------------------------------------------------- --------------------------------------------------------------------------------------------------- IS
--------------------------------------------------------------------------------------------------------- فونت زیبا سازفونت زیبا سازفونت زیبا سازفونت زیبا ساز